Drawing Gameیاریی وێنەکێشان
وێنەکەموێنەکەم
A drawing and guessing game for up to eight players. One player gets a secret word and draws it; everyone else races to type the answer. Quick guesses score the most, and the artist scores for every player who gets it. Play online with anyone, or open a private room for your friends with your own words.
یارییەکی وێنەکێشان و دۆزینەوەیە بۆ هەتا هەشت یاریزان. یەکێک وشەیەکی نهێنی وەردەگرێت و دەیکێشێت؛ ئەوانی تر پێشبڕکێ دەکەن بۆ نووسینی وەڵامەکە. خێراترین وەڵامەکان زۆرترین خاڵ وەردەگرن، و وێنەکێشەکەش بۆ هەر یاریزانێک کە وشەکە بدۆزێتەوە خاڵ وەردەگرێت. لەگەڵ هەر کەسێک سەرهێڵ یاری بکە، یان ژوورێکی تایبەت بۆ هاوڕێکانت بکەرەوە بە وشەکانی خۆت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Pick How to Playشێوازی یاری هەڵبژێرە
Tap the وێنەکەم card. Choose یاری سەرهێڵ (Play online) to join a public game, دروستکردنی ژوور (Create room) to open a private room, or چوونە ژوور (Join room) and type a friend’s room code. ڕاهێنانی وێنەکێشان (Drawing practice) lets you warm up on your own.
کرتە لە کارتی وێنەکەم بکە. یاری سەرهێڵ هەڵبژێرە بۆ چوونە ناو یارییەکی گشتی، دروستکردنی ژوور بۆ کردنەوەی ژوورێکی تایبەت، یان چوونە ژوور و کۆدی ژووری هاوڕێکەت بنووسە. ڕاهێنانی وێنەکێشان بۆ ئەوەیە بە تەنیا خۆت ئامادە بکەیت.
Choose a Word and Drawوشەیەک هەڵبژێرە و بیکێشە
When it is your turn, pick one of three words. Only you can see it. Draw with the pen, the fill tool and twelve colours, change the brush size, and tap undo to take back your last stroke.
کاتێک نۆرەی تۆیە، یەکێک لە سێ وشە هەڵبژێرە. تەنیا تۆ دەیبینیت. بە قەڵەم، ئامرازی پڕکردنەوە و دوازدە ڕەنگ بیکێشە، ئەستووری قەڵەم بگۆڕە، و کرتە لە هەڵوەشاندنەوە بکە بۆ لابردنی دوایین هێڵ.
Guess the Wordوشەکە بدۆزەوە
Everyone else types guesses in the chat. The blanks at the top show how long the word is, and a letter or two appears as time runs down. If a guess is nearly right, you will see زۆر نزیکیت! (So close!).
ئەوانی تر وەڵامەکانیان لە چاتەکەدا دەنووسن. بۆشاییەکانی سەرەوە پیشانی دەدەن وشەکە چەند پیتە، و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات پیتێک یان دووان دەردەکەون. ئەگەر وەڵامەکەت نزیک بێت، زۆر نزیکیت! دەبینیت.
Score Pointsخاڵ کۆبکەرەوە
The faster you guess, the more points you get, with a bonus for being first. The artist earns points for every player who guesses right, so a clear drawing pays off for everyone.
تا زووتر وشەکە بدۆزیتەوە، خاڵی زیاتر وەردەگریت، و یەکەم کەس خاڵی زیاتری بۆ دەنووسرێت. وێنەکێشەکە بۆ هەر یاریزانێک کە وشەکە بدۆزێتەوە خاڵ وەردەگرێت، بۆیە وێنەیەکی ڕوون بۆ هەمووان باشە.
Everyone Takes a Turnهەموو کەس نۆرەی خۆی هەیە
In each round every player draws once. After the last round the highest score wins. In a private room the host chooses 2 to 5 rounds, 45 seconds to 2 minutes per drawing, up to 8 players, and the word language: Sorani, Badini or English. The host can also add the room’s own words.
لە هەر خولێکدا هەموو یاریزانێک یەک جار وێنە دەکێشێت. دوای دوایین خول، زۆرترین خاڵ دەباتەوە. لە ژوورێکی تایبەتدا خاوەن ژوور 2 تا 5 خول، 45 چرکە تا 2 خولەک بۆ هەر وێنەیەک، هەتا 8 یاریزان، و زمانی وشەکان هەڵدەبژێرێت: سۆرانی، بادینی یان ئینگلیزی. خاوەن ژوور دەتوانێت وشەی تایبەتی ژوورەکەش زیاد بکات.
Make Your Characterکارەکتەرەکەت دروست بکە
Open کارەکتەرەکەم (My character) and change its colour, pattern, eyes, mouth, glasses and hat. Everyone at the table sees your character next to your guesses.
کارەکتەرەکەم بکەرەوە و ڕەنگ، نەخش، چاو، دەم، چاویلکە و کڵاوەکەی بگۆڕە. هەمووان لە ژوورەکەدا کارەکتەرەکەت لە تەنیشت وەڵامەکانت دەبینن.
Word Gameیاری تاکەکەسی
Pito Wordپیتۆ وۆرد
A word guessing game in Sorani Kurdish. You have 6 attempts to guess the hidden word. After each guess, the tiles change color to show how close you are.
یاری دۆزینەوەی وشەی کوردییە. 6 هەوڵت هەیە بۆ دۆزینەوەی وشە نهێنییەکە. لە دوای هەر هەوڵێکدا، ڕەنگی خانەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بزانیت چەند نزیکیت لە وشە ڕاستەکە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Start a Gameدەستپێکردن
From the main menu, tap the Pito Word card. You'll see your stats: total stars, win streak, games won, and games lost. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game) for a new game, or بەردەوامبوون (Continue) to resume. You can also access the فرۆشگا (Store) and مێژوو (History).
لە شاشەی سەرەکی، کارتی پیتۆ وۆرد دابگرە. ئامارەکانت دەبینیت: کۆی خاڵ، زنجیرە، یاری براوە، و یاری دۆڕاو. دەستپێکردنی یاری دابگرە بۆ یارییەکی نوێ، یان بەردەوامبوون ئەگەر یارییەکی ناتەواوت هەیە. هەروەها دەتوانیت بچیتە فرۆشگا و مێژوو.
See the Categoryبینینی جۆری وشەکە
A popup shows the category of the hidden word (e.g. Animals, Food, Countries — 28 categories total). Tap دەستپێکردن (Start) to begin.
شاشەیەکی بچووک دەکرێتەوە و جۆری وشەکە پێت دەڵێت (بۆ نموونە: ئاژەڵ، خواردن، وڵات — 28 جۆری جیاواز). دەستپێکردن دابگرە بۆ دەستپێکردن.
Type & Submit Your Guessنووسین و ناردنی وشەکە
Use the Kurdish keyboard at the bottom to type letters. Fill all tiles in a row, then tap تەواو (Submit) — it turns green when ready. Use the red backspace button to delete letters.
کیبۆردی کوردی لە خوارەوە بەکاربهێنە بۆ نووسین. هەموو خانەکان پڕبکە، پاشان تەواو دابگرە — سەوز دەبێت کاتێک ئامادەیە. دوگمە سوورەکە بۆ سڕینەوەی پیتەکان بەکاربهێنە.
Read the Colorsخوێندنەوەی ڕەنگەکان
After submitting, each tile changes color:
دوای ناردنی وشەکە، ڕەنگی هەر خانەیەک دەگۆڕدرێت:
The keyboard keys update with the same colors so you can track which letters you've used.
پیتەکانی کیبۆردەکەش بە هەمان ڕەنگەکان نوێ دەبنەوە بۆ بەدواداچوون.
Keep Guessingبەردەوامبە
Use the color clues to narrow down the word. You have 6 attempts total (shown as 1/6, 2/6, etc.). Keep guessing until you find the word or run out.
ڕەنگەکان بەکاربهێنە بۆ نزیکبوونەوە لە وشەکە. 6 هەوڵت هەیە (وەک 1/6، 2/6 و هتد پیشان دەدرێت). هەوڵ بدە تا وشەکە بدۆزیتەوە.
Using Hintsبەکارهێنانی یارمەتی
Tap the lightbulb icon to reveal one correct letter in its position. Hints cost coins (8 for the first, 16 for the second, etc. — resets daily). Max hints = half the word length. A dialog shows: داوای یارمەتی (Request Hint). Tap بەڵێ، بەکاری بهێنە (Yes, use it) to confirm.
وێنەی گڵۆپەکە دابگرە بۆ بینینی یەک پیتی ڕاست. یارمەتی کۆین دەوێت (8 بۆ یەکەم، 16 بۆ دووەم و هتد — هەر ڕۆژ نوێ دەبێتەوە). زۆرترین یارمەتی = نیوەی ژمارەی پیتەکان. شاشەکە پێت دەڵێت: داوای یارمەتی. بەڵێ، بەکاری بهێنە دابگرە بۆ بەکارهێنان.
Giving Upوازهێنان
Tap the flag icon to give up. A dialog warns this counts as a loss and you'll lose 10 stars. Tap وازهێنان (Give Up) to quit, or بەردەوامبوون (Continue) to keep playing.
وێنەی ئاڵا دابگرە بۆ وازهێنان. پێت دەڵێت کە ئەمە وەک دۆڕان هەژمار دەکرێت و 10 ئەستێرە لە دەست دەدەیت. وازهێنان دابگرە بۆ دەرچوون، یان بەردەوامبوون بۆ گەڕانەوە.
Cue Sportیاری چۆب
Biliardبیلیارد
The Kurdish pool hall, on your phone. Three tables, three different rulebooks: کوردی, the rules people actually play by in Kurdish tea houses; نۆ تۆپ (9-ball); and ئەمریکی (standard 8-ball). Real cue physics — spin, draw and follow all behave the way they do on a real table. Ranked online with its own leaderboard, private rooms for friends, and an offline practice bot at three levels.
قاوەخانەی بیلیاردی کوردی، لەسەر مۆبایلەکەت. سێ مێز، سێ یاسانامەی جیاواز: کوردی، ئەو یاسایانەی خەڵک بەڕاستی لە چایخانە کوردییەکاندا پێی یاری دەکەن؛ نۆ تۆپ؛ و ئەمریکی. فیزیایەکی ڕاستەقینەی چۆب — سوڕان و کێشانەوە و بەدواداچوون هەروەک لەسەر مێزێکی ڕاستەقینە کاردەکەن. یاری ئۆنلاینی پلەبەندیکراو بە لیدەربۆردی تایبەت بە خۆی، ژووری تایبەت بۆ هاوڕێکان، و بۆتی ڕاهێنانی ئۆفلاین بە سێ ئاست.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Pick Your Tableمێزەکەت هەڵبژێرە
Tap the Biliard card and slide between the three tables. کوردی sits in the middle and is the one you start on. Then choose a ranked online game, a Private Room you invite a friend into, or practice against the bot. Every table carries its own full rulebook inside the game — read it before you break.
کارتی بیلیارد دابگرە و لە نێوان سێ مێزەکەدا بخلیسکێنە. کوردی لە ناوەڕاستدایە و ئەوەیە کە پێی دەست پێدەکەیت. پاشان یارییەکی ئۆنلاینی پلەبەندیکراو، ژووری تایبەت کە هاوڕێیەکی بۆ بانگهێشت دەکەیت، یان ڕاهێنان دژی بۆت هەڵبژێرە. هەر مێزێک یاسانامەی تەواوی خۆی لە ناو یارییەکەدا هەیە — پێش لێدانی یەکەم جار بیخوێنەرەوە.
Aim, Then Pull the Cueئاراستە بکە، پاشان چۆبەکە ڕابکێشە
Drag anywhere to swing the aim. The guide line runs the real physics engine, so where it says the ball will go is where the ball goes. Pull the cue back to load power and let go to shoot. The spin dial sets where the tip strikes the white — low for draw, high for follow, side for english.
لە هەر شوێنێک ڕایبکێشە بۆ گۆڕینی ئاراستە. هێڵی ڕێنمایی فیزیای ڕاستەقینەی یارییەکە بەکاردەهێنێت، بۆیە ئەو شوێنەی دەڵێت تۆپەکە بۆی دەچێت، هەر بۆ ئەوێ دەچێت. چۆبەکە ڕابکێشە بۆ کۆکردنەوەی هێز و بەری بدە بۆ لێدان. خشتەی سوڕان دیاری دەکات سەری چۆب لە کوێی تۆپە سپییەکە بدات — خوارەوە بۆ کێشانەوە، سەرەوە بۆ بەدواداچوون، لاتەنیشت بۆ سوڕانی لاتەنیشت.
کوردی: Your Key Ball Claims a Middle Pocketکوردی: تۆپی کلیلەکەت جێگایەکی ناوەڕاست دەگرێت
This is what makes the Kurdish table different. One player owns the 1, the other the 15 — that is your key ball, and it must go into one of the two middle pockets. Both middles are open to both players at the start. The moment you legally sink your own key in one, that middle is yours and your opponent’s key is bound to the other one.
ئەمە ئەوەیە کە مێزی کوردی جیاواز دەکات. یەک یاریزان خاوەنی 1ە، ئەوی تر خاوەنی 15 — ئەوە تۆپی کلیلی تۆیە، و دەبێت بچێتە یەکێک لە دوو جێگای ناوەڕاست. لە سەرەتادا هەردوو ناوەڕاست بۆ هەردوو یاریزان کراوەن. ئەو ساتەی بە یاسایی کلیلەکەی خۆت لە یەکێکیاندا دەخەیت، ئەو ناوەڕاستە هی تۆیە و کلیلی بەرامبەرەکەت دەبەسترێتەوە بەوی تر.
Know What Counts as a Foulبزانە چی بە هەڵە دادەنرێت
Hitting nothing at all is a foul. So is striking the wrong ball first, potting the white, or hitting a ball and having nothing reach a cushion afterwards. A foul hands the table and the white ball to your opponent — and on the Kurdish table, your own balls potted on a foul stroke go back on the table, while your opponent’s stay down and count for them.
هیچ نەکەوتنە بەر تۆپێک هەڵەیە. هەروەها لێدانی تۆپی هەڵە لە سەرەتا، خستنی تۆپە سپییەکە، یان لێدانی تۆپێک بەبێ ئەوەی پاشان هیچ تۆپێک بگاتە کەنارەکە. هەڵەیەک مێزەکە و تۆپە سپییەکە دەداتە بەرامبەرەکەت — و لەسەر مێزی کوردی، تۆپەکانی خۆت کە لە لێدانێکی هەڵەدا بیخەیت دەگەڕێنەوە سەر مێزەکە، بەڵام تۆپەکانی بەرامبەرەکەت لە کونەکەدا دەمێننەوە و بۆ ئەو دەژمێردرێن.
Clear Your Six, Then Call the Eightشەشەکەت تەواو بکە، پاشان هەشتەکە بانگ بکە
Pot your six suit balls and your key ball, then the black is all that is left. You must call which corner you are sending it to before you shoot, and the stroke has to be clean. Sink your key and the eight together on one clean stroke and you win on the spot.
شەش تۆپەکەی ڕەنگەکەت و تۆپی کلیلەکەت بخە، پاشان تەنها ڕەشەکە دەمێنێتەوە. پێش لێدان دەبێت بانگی ئەو گۆشەیە بکەیت کە بۆی دەنێریت، و لێدانەکەش دەبێت پاک بێت. ئەگەر کلیلەکەت و هەشتەکە پێکەوە بە یەک لێدانی پاک بخەیت، دەستبەجێ دەیبەیتەوە.
Party Gameیاری هاوڕێیان و خێزانی
Find the Imposterسیخوڕەکە بدۆزەوە
A social party game for 3–20 players. Everyone gets the same secret word except the imposter. Find them through discussion before they blend in.
یارییەکی بە کۆمەڵە بۆ 3 تا 20 یاریزان. هەمووان هەمان وشە وەردەگرن جگە لە سیخوڕەکە. لە ڕێگەی گفتوگۆوە سیخوڕەکە بدۆزەوە پێش ئەوەی بتوانێت خۆی بشارێتەوە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Set Up the Gameڕێکخستنی یارییەکە
Tap the Find the Imposter card. Set up: Players (3–20, tap یاریزان زیادبکە to add). Impostors (1–3 depending on player count). Hint toggle (ئاماژە بۆ سیخوڕ). Duration (1–11 min, 3 recommended). Tap دەستپێکردنی یاری to start.
کارتی سیخوڕ دابگرە. ڕێکخستنەکان: یاریزانەکان (3–20، یاریزان زیادبکە دابگرە). سیخوڕەکان (1–3 بەپێی ژمارەی یاریزانەکان). ئاماژە (ئاماژە بۆ سیخوڕ). ماوە (1–11 خولەک، 3 باشترە). دەستپێکردنی یاری دابگرە.
Receive Your Wordوەرگرتنی وشەکان
The screen shows player name cards. When your name appears, only you should look at the phone! Swipe the card up to see your word. Regular players see the secret word. The imposter sees تۆ سیخوڕیت! with an optional hint. Release the card, then tap یاریزانی دواتر to pass. Nobody should ever see another player's card!
شاشەکە کارتی ناوەکان پیشان دەدات. کاتێک ناوەکەت دەرکەوت، دەبێت تەنها خۆت سەیری مۆبایلەکە بکەیت! کارتەکە ڕابکێشە سەرەوە بۆ ئەوەی وشە نهێنییەکە ببینیت. ئەگەر سیخوڕەکە بیت، پێت دەڵێت تۆ سیخوڕیت! لەگەڵ ئاماژەیەک. کارتەکە بەربدە بۆ خوارەوە و پەنجە بنێ بە یاریزانی دواتر. نابێت بە هیچ شێوەیەک کەس کارتی ئەوانی تر ببینێت!
Talking Phaseکاتی قسەکردن
The timer starts. A random player goes first. Each player says one word only to describe the secret word, taking turns. The imposter can use the hint they were given, or say something vague to avoid being caught!
کاتژمێرەکە دەستپێدەکات. کەسێک بە هەڕەمەکی یەکەم دەستپێدەکات. هەر یاریزانێک بە نۆرە تەنها یەک وشە دەڵێت بۆ وەسفکردنی وشە نهێنییەکە. سیخوڕەکە دەتوانێت ئەو «ئاماژەیە»ی پێیدراوە بیڵێت، یان شتێکی هەڕەمەکی بڵێت بۆ ئەوەی خۆی وا دەربخات کە سیخوڕەکە نییە!
End the Roundکۆتاییهێنان بە یارییەکە
The game ends in one of three ways:
یارییەکە بە یەکێک لەم سێ ڕێگەیە کۆتایی دێت:
- Imposter self-reveals: If the imposter figured out the word, they can stop the game and say "I'm the imposter and the word is (...)". Correct = they win 🏆. Wrong = they lose ❌.
- خۆئاشکراکردنی سیخوڕ: ئەگەر سیخوڕەکە زانی وشەکە چییە، دەتوانێت یارییەکە بوەستێنێت و بڵێت «من سیخوڕەکەم و وشەکەش (...)ـە». ڕاست = دەیباتەوە 🏆. هەڵە = دەدۆڕێت ❌.
- Voting: Players can decide it's time to vote. Everyone counts "3, 2, 1" and points at their suspect. Most votes = accused. If it's the imposter — players win 🎉. If it's a regular player — imposter wins 😈.
- دەنگدان: یاریزانەکان دەتوانن بڕیار بدەن کە کاتی دەنگدانە. هەمووان پێکەوە دەڵێن «3، 2، 1» و پەنجە بۆ ئەو کەسە ڕادەکێشن کە گومانیان لێیەتی. ئەگەر زۆرترین پەنجە بەر سیخوڕەکە کەوت — یاریزانەکان دەیبەنەوە 🎉. ئەگەر بەر کەسێکی ئاسایی کەوت — سیخوڕەکە دەیباتەوە 😈.
- Time runs out: Players must vote immediately when the timer hits zero.
- تەواوبوونی کات: ئەگەر کاتەکە تەواو بوو، دەبێت یاریزانەکان یەکسەر دەنگ بدەن.
Revealئاشکراکردن
Tap سیخوڕەکە ئاشکرابکە (Reveal Imposter) to see who it was and the secret word. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) for a new round.
سیخوڕەکە ئاشکرابکە دابگرە بۆ بینینی ئەوەی سیخوڕەکە کێ بوو و وشەکە چی بوو. دووبارە یاری بکە دابگرە بۆ خولەکی نوێ.
Party Gameیاری هاوڕێیان و خێزانی
Bomberبۆمبەر
A fast-paced party game for 2–20 players. Answer the prompt and pass the phone before the bomb explodes! Last player standing wins.
یارییەکی خێرایە بۆ 2 تا 20 یاریزان. وەڵامی بابەتەکە بدەرەوە و مۆبایلەکە بدە بە کەسی دواتر پێش ئەوەی بۆمبەکە بتەقێتەوە! کۆتا کەس کە بمێنێتەوە دەیباتەوە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Set Up Playersئامادەکردنی یاریزانەکان
Tap یاریزانەکان (Players) to set player count (2–20) and names. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game).
یاریزانەکان دابگرە بۆ دیاریکردنی ژمارە (2–20) و ناوەکان. دەستپێکردنی یاری دابگرە.
Countdownژماردنەوە
The screen shows ئامادە بن! (Get ready!) and announces a random starting player. Countdown: 3 → 2 → 1.
شاشەکە پیشان دەدات ئامادە بن! و یاریزانێکی هەڕەمەکی دیاری دەکات. ژماردنەوە: 3 ← 2 ← 1.
Read the Prompt & Passبابەتەکە بخوێنەوە و بیدە بە کەسی دواتر
The bomb ticks on screen. The red bar at the bottom shows the topic (e.g. "Name a fruit," "Animals," "A word starting with ک"). Quickly say something that fits, then pass the phone to the next player. You cannot repeat answers!
بۆمبەکە لەسەر شاشەکە تیکتیک دەکات. شریتە سوورەکەی خوارەوە بابەتەکە پێت دەڵێت (بۆ نموونە «میوەکان»، «ئاژەڵەکان»). خێرا وەڵامێک بڵێ و مۆبایلەکە بدە بە کەسی دواتر. ناتوانیت وەڵامێک دووبارە بکەیتەوە!
BOOM! 💥بووووم! 💥
The bomb explodes at a random time (15–90 seconds) — no visible timer! Screen turns red with بۆمبەکە تەقی (The bomb exploded!). Then: کێ مۆبایلەکەی لەدەستە؟ (Who has the phone?). Tap the player's name, then بەردەوامبە (Continue) to eliminate them.
بۆمبەکە لە کاتێکی هەڕەمەکیدا دەتەقێتەوە (15–90 چرکە) — هیچ کاتژمێرێکی دیار نییە! شاشەکە سوور دەبێت: بۆمبەکە تەقی. پاشان: کێ مۆبایلەکەی لەدەستە؟. ناوی کەسەکە دابگرە، پاشان بەردەوامبە.
Last One Standing Wins!کۆتا کەس کە بمێنێتەوە دەیباتەوە!
New rounds start with new prompts until one player remains. The winner sees براوەی یاری! (Game Winner!) with a crown. Tap یارییەکی نوێ (New Game) to play again.
خولەکی نوێ بە بابەتی نوێ دەستپێدەکات تا یەک کەس بمێنێتەوە. براوەکە دەبینێت: براوەی یاری! لەگەڵ تاج. یارییەکی نوێ دابگرە بۆ دووبارە یاریکردنەوە.
Board Gameیاری سەر مێز
Tawlaتاوڵە
Online multiplayer backgammon with an ELO ranking system. Play online, invite friends, challenge AI, or share one device.
یارییەکی کلاسیکی بەناوبانگە. دەتوانیت ئۆنلاین لەگەڵ خەڵکانی تر، لەگەڵ هاوڕێکانت، یان دژی کۆمپیوتەر یاری بکەیت.
🎮 Game Modesشێوازەکانی یاری
یاری ئۆنلاین — Online Gameیاری ئۆنلاین — یاری بکە لەگەڵ کەسێکی هەڕەمەکی لە ئینتەرنێت
یاری لەگەڵ هاوڕێ — Play with Friendیاری لەگەڵ هاوڕێ — هاوڕێیەک بانگهێشت بکە بۆ یاریکردن
یاری لەگەڵ کۆمپیوتەر — vs Computer (Easy / Medium / Hard)یاری لەگەڵ کۆمپیوتەر — دژی کۆمپیوتەر یاری بکە (ئاسان، مامناوەند، قورس)
یاری لەسەر مۆبایلێک — Same Deviceیاری لەسەر مۆبایلێک — دوو کەس لەسەر هەمان مۆبایل یاری بکەن
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Opening Rollدەستپێکی یاری
Both players roll one die. Higher roll goes first. Tap فڕێبدە (Roll) to roll yours.
لە سەرەتادا هەردوو یاریزان یەک زار هەڵدەدەن. ئەوەی ژمارەی زارەکەی گەورەتر بێت، ئەو یەکەمجار دەست پێدەکات. تەنها دوگمەی فڕێبدە دابگرە.
Roll & Moveجوڵاندنی پوولەکان
On your turn (نۆرەی تۆیە), tap the dice to roll. Move checkers by tapping a piece then its destination. Doubles = 4 moves. Tap تەواوە (Done) when finished.
لە نۆرەی خۆتدا (نۆرەی تۆیە)، زارەکان هەڵبدە. بۆ جوڵاندنی پوولەکان، سەرەتا پەنجە بنێ بە پوولەکەدا و پاشان ئەو شوێنەی دەتەوێت بۆی ببەیت. ئەگەر زارەکانت جووت بوون = 4 جار ئەو ژمارەیە دەجوڵێیت. کاتێک جوڵەکانت تەواو کرد، دوگمەی تەواوە دابگرە.
Hit, Re-enter & Bear Offکوشتن، گەڕانەوە و دەرکردن
Hit: Land on a single opponent piece to send it to the bar. Re-enter: Pieces on the bar must re-enter first. Bear off: Once all 15 pieces are in your home board, remove them to win.
کوشتن: ئەگەر پوولەکەت بچێتە سەر خانەیەک کە تەنها یەک پوولی ڕکابەرەکەی لێیە، ئەوا پوولەکەی دەکوژیت. گەڕانەوە: ئەگەر پوولێکت کوژرا، دەبێت پێش هەر جوڵەیەکی تر بیگەڕێنیتەوە. دەرکردن: کاتێک هەر 15 پوولەکەت گەیاندە ماڵی خۆت، دەتوانیت دەست بکەیت بە دەرکردنیان بۆ بردنەوە.
Doubling Cubeدووبەرابەرکردن (زاری داوا)
Before rolling, offer to double the stakes. Opponent can قبووڵکردن (Accept) or ڕەتکردنەوە (Decline — forfeit at current stakes).
پێش ئەوەی زار هەڵبدەیت، دەتوانیت داوای دووبەرابەرکردنی خاڵەکانی یارییەکە بکەیت. ڕکابەرەکەت دەتوانێت قبووڵکردن بکات یان ڕەتکردنەوە (کە ڕاستەوخۆ یارییەکە دەدۆڕێنێت).
🏆 Ranking Tiersئاستەکانی پلەبەندی
| Tierئاست | Ratingخاڵ |
|---|---|
| Beginnerتازەکار | 0 – 99 |
| Bronzeبڕۆنز | 100 – 299 |
| Silverزیو | 300 – 599 |
| Goldزێڕ | 600 – 999 |
| Platinumپلاتین | 1,000 – 1,499 |
| Diamondئەڵماس | 1,500 – 1,999 |
| Masterماستەر | 2,000 – 7,999 |
| Legendئەفسانە | 8,000+ |
Board Gameیاری سەر مێز
Okeyئۆکەی
The tile game Kurdistan plays every night: four players in two teams, you and the player across from you against the other two. Online on your own or with a friend as your teammate, with your friends, or against the computer.
ئەو یارییە پوولییەی هەموو شەوێک لە کوردستان یاری دەکرێت: چوار یاریزان لە دوو تیمدا، تۆ و ئەو یاریزانەی بەرانبەرت دژی ئەو دووانەی تر. ئۆنلاین بە تەنیا یان لەگەڵ هاوڕێیەک وەک هاوتیم، لەگەڵ هاوڕێکانت، یان دژی کۆمپیوتەر.
🎮 Game Modesشێوازەکانی یاری
ئۆنلاین — Online — search on your own, or pick Duo to play with a friend as your teammateئۆنلاین — بە تەنیا بگەڕێ، یان «دوو قۆڵی» هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەک وەک تیم یاری بکەیت
لەگەڵ هاوڕێکانت — With friends — invite your friends to a tableلەگەڵ هاوڕێکانت — هاوڕێکانت بانگهێشت بکە بۆ مێزێک
تاک (دژی کۆمپیوتەر) — Solo — play against three computer playersتاک (دژی کۆمپیوتەر) — لەگەڵ 3 کۆمپیوتەر یاری بکە
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Teams and goalتیم و ئامانج
Okey is four players in two teams — you and the player sitting across from you are one team. The goal is for someone on your team to empty their hand first.
ئۆکەی 4 یاریزانە و دەبنە 2 تیم. تۆ و ئەو هاوتیمەی بەرانبەرت دانیشتووە یەک تیمن. ئامانج ئەوەیە یەکێک لە تیمەکەت پێش هەمووان دەستی چۆڵ بکات.
Tiles, indicator and jokerپوول، سەرحەوز و جۆکەر
There are 106 tiles: 1 to 13 in red, blue, black and yellow, two of each, plus two false jokers. One tile is turned up as the indicator, and the joker is the same colour one number lower — a red 7 makes the red 6 the joker. A false joker only ever counts as that joker tile.
106 پوول هەیە: ژمارەی 1 بۆ 13 بە چوار ڕەنگی سوور، شین، ڕەش و زەرد، هەر ڕەنگەو دوو دانە، لەگەڵ 2 جۆکەری ساختە. یەک پوول وەک سەرحەوز پیشان دەدرێت و جۆکەر هاوڕەنگی سەرحەوزە و ژمارەکەی یەک کەمترە — ئەگەر سەرحەوز 7ی سوور بێت، جۆکەر 6ی سوورە. پوولی ئانتیک تەنیا وەک ئەو جۆکەرە دەژمێردرێت.
Your turnنۆرەی تۆ
Everyone holds 14 tiles; the starter has 15 and discards first. On your turn, draw one tile — from the closed pile or the tile the player before you discarded — then discard one. Each turn is 30 seconds.
هەر یاریزانێک 14 پوولی هەیە؛ دەستپێکەر 15 پوولی هەیە و یەکەمجار پوولێک فڕێ دەدات. لە نۆرەی خۆتدا یەک پوول ڕادەکێشیت — لە کۆمەڵە داخراوەکە یان ئەو پوولەی یاریزانی پێش تۆ فڕێیداوە — پاشان پوولێک فڕێ دەدەیت. هەر نۆرەیەک 30 چرکەیە.
Sets and runsگروپ و ڕیز
A set is 3 or 4 tiles of the same number in different colours; a run is 3 or more tiles of one colour in sequence. The joker can stand in for any tile, and a joker already on the table can be swapped for the real tile it stands for.
گروپ 3 یان 4 پوولی هاوژمارەیە بە ڕەنگی جیاواز؛ ڕیز 3 پوول یان زیاترە بە هەمان ڕەنگ و ژمارەی بەدوای یەکدا. جۆکەر دەتوانێت ببێتە هەر پوولێک، و جۆکەرێک کە لەسەر مێزە دەتوانیت بە پوولە ڕاستەقینەکەی بگۆڕیتەوە.
Laying downدابەزین
The first time you lay tiles on the table, your sets and runs must add up to at least 81 points — or 61 if your teammate has already laid down. Tiles 1 to 10 count their face value; 11, 12 and 13 count 10 each.
بۆ یەکەم جار کە پوول دادەنێیتە سەر مێز، دەبێت گروپ و ڕیزەکانت پێکەوە لانی کەم 81 خاڵ بن — یان 61 خاڵ ئەگەر هاوتیمەکەت پێشتر دابەزیبێت. ژمارەی 1 بۆ 10 بەهای خۆیانن و 11، 12 و 13 هەریەکە 10 خاڵن.
Winning a roundبردنەوەی دەست
Shape all 14 tiles into sets and runs and discard your last tile to win the round. Your team collects the points left in the opponents’ hands — a joker left in a hand counts 10. A game is five rounds.
کاتێک هەموو 14 پوولەکەت دەکەیتە گروپ و ڕیز و دوایین پوول فڕێ دەدەیت، دەستەکە دەبەیتەوە. تیمەکەت ئەو خاڵانە وەردەگرێت کە لە دەستی بەرانبەردا ماونەتەوە — جۆکەرێک لە دەستدا بمێنێتەوە 10 خاڵە. یاری لە 5 دەست پێکدێت.
Concanکۆنکان
Concan is the big win: a 10-tile run of one colour plus a 4-tile set or run (10+4), or a 3-tile one with a single layoff (10+3). Once declared you can’t back out, and the points double. There is also Concan Pair (seven pairs), Full Concan (all 14 in one run, 1 to 13 and 1 again) and Secret Concan (all 14 laid down in one turn, never declared).
کۆنکان بردنەوەی گەورەیە: ڕیزێکی 10 پوولیی هاوڕەنگ لەگەڵ گروپ یان ڕیزێکی 4 پوولی (10+4)، یان 3 پوولی و یەک سەڕف (10+3). دوای ڕاگەیاندن ناتوانیت پاشگەز ببیتەوە و خاڵەکان دووقات دەبن. هەروەها کۆنکانی مڕ (7 جووت)، کۆنکانی فوول (هەموو 14 پوول یەک ڕیز، لە 1 بۆ 13 و دیسان 1) و کۆنکانی سڕی (هەموو 14 پوول لە یەک نۆرەدا، بەبێ ڕاگەیاندن) هەن.
🏆 Ranking Tiersئاستەکانی پلەبەندی
| Tierئاست | Ratingخاڵ |
|---|---|
| Beginnerتازەکار | 0 – 399 |
| Bronzeبڕۆنز | 400 – 799 |
| Silverزیو | 800 – 1,299 |
| Goldزێڕ | 1,300 – 1,899 |
| Platinumپلاتین | 1,900 – 2,599 |
| Diamondئەڵماس | 2,600 – 3,499 |
| Masterماستەر | 3,500+ |
Board Gameیاری سەر مێز
Dominoدۆمینۆ
Classic dominoes, 1v1 or 2v2 online, with a friend, or against the computer — with rated matchmaking and voice chat at the table.
دۆمینۆی کلاسیک، یەک بە یەک یان دوو بە دوو ئۆنلاین، لەگەڵ هاوڕێ یان دژی کۆمپیوتەر — لەگەڵ ڕیزبەندی و قسەکردنی دەنگی لەسەر مێز.
🎮 Game Modesشێوازەکانی یاری
سەرهێڵ — Online — 1v1, or 2v2 with a partnerسەرهێڵ — یەک بە یەک، یان دوو بە دوو لەگەڵ هاوتیمێک
لەگەڵ هاوڕێ — With a friend — invite a friend to a tableلەگەڵ هاوڕێ — هاوڕێیەک بانگهێشت بکە بۆ مێزێک
دژ بە ژیریی دەستکرد — Vs computer — easy, medium or hardدژ بە ژیریی دەستکرد — دژی کۆمپیوتەر — ئاسان، مامناوەند یان قورس
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Setupدەستپێکردن
28 tiles (every pair from 0 to 6) are shuffled and each player gets 7. In 1v1 the other 14 become the boneyard; in 2v2 all 28 are dealt. In the first round, whoever holds the highest double opens with it. After that, the winner of the last round goes first.
28 پوولی دۆمینە (هەموو جووتەکانی 0 بۆ 6) تێکەڵ دەکرێن و هەر یاریزانێک 7 پوول وەردەگرێت. لە یەک بە یەکدا 14 پوولەکەی تر دەبنە کۆگا؛ لە دوو بە دوودا هەموو 28 پوولەکە دابەش دەکرێن. لە دەستی یەکەمدا ئەو یاریزانەی گەورەترین دووانەی هەیە بەو دەست پێدەکات. دواتر براوەی دەستی پێشوو یەکەم یاری دەکات.
Place Tilesدانانی پوول
On your turn, place a tile that matches one of the open ends of the chain. If you have a tile with 5 dots on one side and the chain has an open 5, you can play it. Doubles are placed sideways.
لە نۆرەکەتدا، پوولێک دابنێ کە لەگەڵ یەکێک لە سەرەکانی کراوەی زنجیرەکە بگونجێت. ئەگەر پوولت هەبوو کە 5 خاڵی لە لایەکدا هەبوو و زنجیرەکە 5ی کراوە هەبوو، دەتوانیت دایبنێیت. دووانەکان بە پانیان دادەنرێن.
Draw or Passڕاکێشان یان تێپەڕاندن
In 1v1, if you can’t play you draw from the boneyard until you can, or until it’s empty — then you pass. In 2v2 there is no boneyard: if you can’t play, your turn passes.
لە یەک بە یەکدا، ئەگەر نەتوانیت پوول دابنێیت لە کۆگاکە ڕادەکێشیت تا دەتوانیت، یان تا کۆگاکە چۆڵ دەبێت — پاشان تێدەپەڕیت. لە دوو بە دوودا کۆگا نییە: ئەگەر نەتوانیت، نۆرەکەت تێدەپەڕێت.
Winningبردنەوە
The first player to place all their tiles wins the round and scores every pip left in the other side’s hands. If nobody can play, the game is blocked and whoever holds fewer pips wins. Matches are played to 51 or 101 points.
یەکەم یاریزان کە هەموو پوولەکانی دابنێت دەستەکە دەباتەوە و هەموو ئەو خاڵانە وەردەگرێت کە لە دەستی لایەنی بەرانبەردا ماونەتەوە. ئەگەر هیچ کەس نەتوانێت دابنێت، یارییەکە دادەخرێت و ئەوەی کەمترین خاڵی پێیە دەباتەوە. یاری تا 51 یان 101 خاڵ دەکرێت.
🏆 Ranking Tiersئاستەکانی پلەبەندی
| Tierئاست | Ratingخاڵ |
|---|---|
| Beginnerتازەکار | 0 – 99 |
| Bronzeبڕۆنز | 100 – 299 |
| Silverزیو | 300 – 599 |
| Goldزێڕ | 600 – 999 |
| Platinumپلاتین | 1,000 – 1,499 |
| Diamondئەڵماس | 1,500 – 1,999 |
| Masterشارەزا | 2,000 – 7,999 |
| Legendئەفسانە | 8,000+ |
Skill Gameیاری تاکەکەسی
Telarتەلار
A tower stacking skill game. Tap at the right moment to place blocks perfectly. The more precise, the higher your score.
یاری بلۆکبەستن. لە کاتی خۆیدا پەنجە بنێ بۆ ڕێک دانانی بلۆکەکان. هەرچەند ڕێکتر، خاڵی زیاتر.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Startدەستپێکردن
Tap the Telar card. See your stats and access فرۆشگا (Store) for tower themes. Tap دەستپێکردنی یاری (Start Game).
کارتی تەلار دابگرە. ئامارەکانت ببینە و بچۆ فرۆشگا بۆ ڕووکاری تەلار. دەستپێکردنی یاری دابگرە.
Tap to Placeدابگرە بۆ دانان
A block slides left and right. Tap anywhere to drop it. Any overhang gets cut off, making the next block narrower. Perfect placement (almost exact overlap) keeps the full width and plays a satisfying sound.
بلۆکێک لە لایەکەوە بۆ لای تر دەجوڵێت. لە هەر شوێنێک دابگرە بۆ دانانی. هەر بەشێکی زیاد بێت دەبڕدرێت. دانانی تەواو (ڕێک لەسەر یەک) پانییەکەی تەواو دەمێنێتەوە و دەنگێکی خۆش دەبیستیت.
Build Streaks & Earn Power-Upsزنجیرە و یارمەتیدەر
Consecutive perfects build a streak multiplier (1.2x, 1.4x…) and actually make blocks grow wider. Every 5 perfects earn a 💖 heart and a power-up: هێواشکردنەوە (Slow Down) or موگناتیس (Magnet — auto-perfect).
دانانی تەواوی بەردەوام زنجیرە دروست دەکات (1.2، 1.4...) و بلۆکەکان پانتر دەبن. هەر 5 تەواو، دڵێک 💖 و یارمەتیدەرێک: هێواشکردنەوە یان موگناتیس (خۆی بۆت دادەنێت).
Game Over & Reviveکۆتایی و زیندووبوونەوە
Miss the stack entirely and the game ends. The overlay shows your score (ئەنجام:). Spend a heart with بەکارهێنانی دڵ (Use Heart) to revive, or tap یارییەکی تر (Another Game) to start fresh.
ئەگەر بلۆکەکەت بەتەواوی لە تەختەکە دابڕکا، یارییەکە کۆتایی دێت. خاڵەکانت پیشان دەدرێت (ئەنجام:). بەکارهێنانی دڵ بۆ زیندووبوونەوە، یان یارییەکی تر بۆ یاری نوێ.
Puzzleیاری تاکەکەسی
Xroخڕۆ
A puzzle game where you place pieces on an 8×8 board. Complete rows and columns to clear them. The game ends when no piece fits.
یاری پازڵ کە تێیدا پارچەکان لەسەر تەختەیەکی 8×8 دادەنیت. ڕیز و ستوون تەواو بکە بۆ پاککردنەوە. کۆتایی دێت کاتێک هیچ پارچەیەک جێگەی نابێتەوە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Place Piecesپارچەکان دابنێ
You get 3 pieces at a time. Drag a piece from the bottom onto the board. It must fit entirely on empty cells. After placing all 3, you get 3 new ones. Tap بەردەوامبوون (Continue) from the menu to resume a saved game.
هەر جارە 3 پارچە وەردەگریت. پارچەیەک ڕابکێشە لە خوارەوە بۆ سەر تەختەکە. دەبێت بەتەواوی لەسەر خانەی بەتاڵ بنیشێت. دوای دانانی هەر 3، 3 ی نوێ دێت. بەردەوامبوون بۆ گەڕانەوە بۆ یاری پاشەکەوتکراو.
Clear Lines & Build Combosهێڵ پاکبکەوە و کۆمبۆ دروست بکە
Full rows/columns clear automatically. Multi-line clears earn bonus: 2 lines = 2x, 3 = 3.4x, 4+ = 5x (نایاب!). Consecutive clears build a combo streak (کۆمبۆ ×N!). Clear the whole board for a massive bonus + freeze shield protecting your streak.
ڕیز/ستوونی تەواو خۆی دەسڕێتەوە. چەند هێڵ لە یەکجاردا: 2 = 2 بەرابەر، 3 = 3.4، 4+ = 5 (نایاب!). سڕینەوەی بەردەوام زنجیرە دروست دەکات (کۆمبۆ ×N!). تەختە بەتەواوی پاکبکەوە بۆ خاڵی زۆر + سپەری بەستوو.
Game Overکۆتایی یاری
When no piece fits, the game shows شوێنت نەما! (No space left!) with your stats. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) or گەڕانەوە بۆ سەرەتا (Back to Start). Your game auto-saves if you exit mid-game.
کاتێک هیچ پارچەیەک جێگەی نابێتەوە: شوێنت نەما! لەگەڵ ئامارەکانت. دووبارە یاری بکە یان گەڕانەوە بۆ سەرەتا. یارییەکەت خۆکارانە پاشەکەوت دەکرێت.
Skill Gameیاری تاکەکەسی
Heloهەڵۆ
A tap-to-fly skill game. Navigate through gaps between pipes, collect power-ups, and try to beat your high score!
یاری فڕین. لە نێوان بۆرییەکاندا تێپەڕە، شتەکان کۆبکەرەوە، و هەوڵ بدە باشترین خاڵت بشکێنیت!
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Start & Flyدەستپێبکە و بفڕە
Tap یاری بکە (Play). After the countdown (3, 2, 1, بفڕە!), tap anywhere to fly up. Stop tapping and you fall. Navigate through pipe gaps — each pipe = 1 point. Don't hit pipes or the ground!
یاری بکە دابگرە. دوای ژماردنەوە (3، 2، 1، بفڕە!)، لە هەر شوێنێک دابگرە بۆ فڕین. کاتێک دانانگریت دەکەویت. لە نێوان بۆرییەکاندا تێپەڕە — هەر بۆری = 1 خاڵ.
Collect Itemsشتەکان کۆبکەرەوە
Pick up items as you fly: ☀️ Sun (coins), 🛡️ Shield (one-hit protection), 🧲 Magnet (attracts collectibles), ✨ ×2 (double score), 💖 Heart (for reviving), 🔥 Newroz Fire (rare, +100 points).
کە دەفڕیت شتەکان کۆبکەرەوە: ☀️ خۆر (کۆین)، 🛡️ سپەر (پاراستن)، 🧲 موگناتیس (ڕاکێشان)، ✨ ×2 (خاڵی دووبەرابەر)، 💖 دڵ (زیندووبوونەوە)، 🔥 ئاگری نەورۆز (کەم، +100 خاڵ).
Death & Reviveلەدەستدان و زیندووبوونەوە
Hit a pipe or ground and the game pauses. If you have a heart, tap بەکارهێنانی دڵ (Use Heart) within 5 seconds to continue. Otherwise, tap نەخێر سوپاس (No Thanks) to go to game over.
بەر بۆرییەک یان زەوییەکە بکەویت و یارییەکە دەوەستێت. ئەگەر دڵت هەبێت، لە 5 چرکەدا بەکارهێنانی دڵ دابگرە بۆ بەردەوامبوون. ئەگەرنا نەخێر سوپاس دابگرە.
Game Overکۆتایی یاری
See your score, best score, and suns collected. ڕیکۆردی نوێ! (New Record!) appears if you beat your best. Tap دووبارە یاری بکە (Play Again) to try again.
خاڵەکانت، بەرزترین خاڵ، و خۆرە کۆکراوەکان دەبینیت. ڕیکۆردی نوێ! دەردەکەوێت ئەگەر باشترین خاڵت شکاند. دووبارە یاری بکە دابگرە بۆ دووبارە یاریکردنەوە.
Party Gameیاری هاوڕێیان و خێزانی
No Talkingبێ قسەکردن
A team party game! One player holds the phone while their teammates act out words using only gestures — no talking, no sounds, no pointing!
یارییەکی کۆمەڵایەتی و پڕ لە پێکەنینە! یەکێک مۆبایلەکە دەخاتە سەر ناوچەوان، ئەندامەکانی تری تیمەکەی تەنها بە جوڵەی جەستە وشەکەی بۆ ڕوون دەکەنەوە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Set Up Teamsئامادەکاری پێش یاری
Before starting:
پێش ئەوەی دەست پێبکەن:
- Choose the number of teams (2 or more).ژمارەی تیمەکان دیاری بکەن (لە دوو تیم کەمتر نەبن).
- Set the round duration for each team.کاتی یاری بۆ هەر تیمێک دیاری بکەن (بۆ نموونە 60 چرکە).
- Pick categories (e.g. animals, movies, sports).ئەو بەشانە هەڵبژێرن کە دەتانەوێت یاری پێ بکەن (وەک ئاژەڵەکان، فیلم، پیشەکان).
- Tap دەستپێکردنی یاری (Start game).پاشان دوگمەی دەستپێکردنی یاری دابگرە.
Team's Turnدەستپێکردنی نۆرە
One player from the team holds the phone on their forehead (screen toward teammates). They tap ئامادەین — دەستپێبکە, then follow the on-screen tilt instructions and countdown.
لە هەر تیمێکدا، کەسێک مۆبایلەکە دەخاتە سەر ناوچەوان بە جۆرێک کە شاشەکە ڕووی لە ئەندامەکانی تری تیمەکەی بێت. دوگمەی ئامادەین — دەستپێبکە دابگرن؛ پاشان ڕێنمایی لارکردنەوە و کاتژمێر دەردەکەوێت.
Act It Outچۆنیەتی ڕوونکردنەوەی وشەکان
A word appears on screen. Your teammates act it out using only gestures — no talking, no sounds, no pointing at objects!
وشەیەک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت. ئەندامەکانی تیمەکە دەبێت تەنها بە جوڵەی جەستە وشەکە ڕوون بکەنەوە. قسەکردن، دەنگ دەرکردن، یان ئاماژەپێکردن بۆ شتەکان بە تەواوی قەدەغەیە!
- Correct: Tilt the phone down.وەڵامی ڕاست: ئەگەر وشەکەی زانی، مۆبایلەکە بەرەو خوارەوە لار بکەرەوە.
- Skip: Tilt the phone up.تێپەڕاندن (پاس): ئەگەر وشەکەتان نەزانی، مۆبایلەکە بەرەو سەرەوە لار بکەرەوە.
Next Teamکۆتایی نۆرە
When the timer runs out, the team's results are shown. Then the next team takes their turn.
کاتێک کاتی تیمەکەت تەواو بوو، ئەنجامی ئەو خولە دەبینن کە چەند وشەتان زانیوە. پاشان مۆبایلەکە دەدرێت بە تیمی بەرانبەر.
Who Wins?دیاریکردنی براوە
After all teams have played, scores are compared. The team with the most correct words wins!
دوای ئەوەی هەموو تیمەکان نۆرەی خۆیان تەواو کرد، خاڵەکان بەراورد دەکرێن. ئەو تیمەی زۆرترین وشەی بە ڕاستی زانیبێت، دەبێتە براوە!
Party Gameیاری هاوڕێیان و خێزانی
Mafiaمافیا
A social deduction night-and-day party game for 4 to 18 players. Hidden roles, secret kills, daytime debate, and a final vote. Hand-the-phone play hosted by one player.
یارییەکی کۆمەڵایەتیی شار و شەو بۆ 4 تا 18 یاریزان. ڕۆڵە شاراوەکان، کوشتنی نهێنی، گفتوگۆی ڕۆژ، و دەنگدانی کۆتایی. یەک یاریزان بەڕێوەی دەبات و مۆبایلەکە دەستاودەست دەبێت.
🎭 The Rolesڕۆڵەکان
Mafiaمافیا
Each night, the Mafia secretly pick one player to kill. They know each other; the town does not. They win when their numbers equal the rest.
هاوڕێ مافیاکانت بناسە. هەموو شەوێک کەسێک بکوژن. مافیا یەکتر دەناسن — شار نا. کاتێک ژمارەیان یەکسان بێت بە یاریزانانی تر، دەیبەنەوە.
Detectiveلێکۆڵەر
Each night, secretly check one player — the host reveals whether they are Mafia or not. Use the clue carefully during the day.
هەموو شەوێک کەسێک بپشکنە — بۆت دەردەکەوێت مافیایە یان نا. لە کاتی ڕۆژدا بە وریاییەوە سوود لە زانیارییەکە وەربگرە.
Doctorپزیشک
Each night, protect one player from the Mafia's kill. You can’t protect the same person two nights in a row.
هەموو شەوێک کەسێک بپارێزە. ناتوانیت دوو شەو لەسەریەک هەمان کەس بپارێزیت.
Civilian, Mayor & Vigilanteهاووڵاتی، سەرۆک شارەوانی و تۆڵەسێن
Civilians win by voting out every Mafia. Two roles are optional and can be switched on before the game: the Mayor, whose daytime vote counts double, and the Vigilante, who can secretly kill each night — careful, hitting a townsperson hurts the town.
هاووڵاتییان دەیبەنەوە کاتێک هەموو مافیاکان لەناودەبەن. دوو ڕۆڵ ئارەزوومەندانەن و پێش یاری دەتوانیت بیانخەیتە ناو یارییەکە: سەرۆک شارەوانی، کە دەنگی بە دوو دەنگ هەژمار دەکرێت، و تۆڵەسێن، کە دەتوانێت هەموو شەوێک بە نهێنی کەسێک بکوژێت — وریابە، ئەگەر هاووڵاتییەک بکوژیت زیان بە شار دەگەیەنیت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Roles Are Dealtدابەشکردنی ڕۆڵەکان
At the start, no one knows who got which role. The phone is passed around, each player privately sees their role — Mafia, Civilian, or a special role like Doctor, Detective, Mayor, or Vigilante — then taps to hide it.
لە سەرەتادا کەس نازانێت کێ چ ڕۆڵێکی پێدراوە. ڕۆڵەکان کە پێکهاتوون لە مافیا، هاووڵاتی و ڕۆڵە تایبەتەکانی وەک پزیشک، لێکۆڵەر، سەرۆک شارەوانی و تۆڵەسێن، بە نهێنی دابەش دەکرێن.
Night Fallsشەو دەست پێدەکات
Everyone closes their eyes. The host (the phone) wakes each special role one by one — Mafia, Detective, Doctor, Vigilante — and they secretly act on the screen. No talking, no peeking.
هەمووان چاویان دادەخەن. ڕۆڵە تایبەتەکان یەک لەدوای یەک چاویان دەکەنەوە — مافیا، لێکۆڵەر، پزیشک، تۆڵەسێن — و بە نهێنی کارەکانی خۆیان دەکەن.
Day & Discussionکاتی ڕۆژ و گفتوگۆکردن
Everyone wakes up. If someone was killed in the night, the phone reveals it. Now the town debates. Who looks suspicious? Who is too quiet? Who do you trust?
هەمووان هەڵدەستن. ئەگەر کەسێک لە شەودا کوژرابێت، ئاشکرا دەکرێت. پاشان کاتی قسەکردنە. گومان لە کێ دەکەیت؟
The Voteدەنگدان
Each player votes to eliminate one suspect. The Mayor's vote counts double. Whoever gets the most votes is out — their role is revealed, then night begins again.
هەمووان گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەوەی کێ مافیایە. هاووڵاتییان هەوڵدەدەن مافیا بدۆزنەوە، و مافیاش هەوڵدەدات خۆی بشارێتەوە. لە کۆتاییدا، دەنگ لەسەر دەرکردنی کەسێک دەدرێت.
Winning Conditionsمەرجەکانی بردنەوە
The Town wins when every Mafia is eliminated. The Mafia wins when their numbers equal or outnumber the rest. Cycle of night and day continues until one side wins.
مافیا دەیباتەوە کاتێک ژمارەیان یەکسان دەبێت بە یاریزانەکانی تر. هاووڵاتییەکانیش دەیبەنەوە کاتێک هەموو مافیاکان لەناودەبەن.
Board Gameیاری سەر مێز
Chessشەترەنج
Full online chess with ranked matchmaking, friendly invites, and offline play against a bot. Four time controls — Bullet, Blitz, Rapid and Classical — each with its own rating. Unlock boards and pieces, earn achievements, and climb the leaderboards.
یاریی شەترەنجی تەواوی ئۆنلاین بە پلەبەندی، بانگهێشتی دۆستانە، و یاری ئۆفلاین دژی بۆت. چوار جۆری کات — بوڵێت، بلیتز، خێرا و کلاسیکی — هەریەکەیان پلەبەندیی تایبەتی خۆیان هەیە. تەختە و پارچە بکەرەوە، دەستکەوت بەدەستبهێنە، و سەربکەوە لە ڕیزبەندیدا.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Open Chessکردنەوەی شەترەنج
From the main menu, tap the Chess card. You'll see your rank card with your rating for the selected time control. Switch between Bullet, Blitz, Rapid and Classical to see your rating, peak, and games for each ladder.
لە شاشەی سەرەکی، کارتی شەترەنج دابگرە. کارتی پلەکەت دەبینیت لەگەڵ ڕەیتینگەکەت بۆ ئەو جۆرە کاتەی هەڵتبژاردووە. بگۆڕە لەنێوان بوڵێت، بلیتز، خێرا و کلاسیکی بۆ بینینی ڕەیتینگ، بەرزترین خاڵ، و یارییەکانت بۆ هەر یەکێکیان.
Pick a Modeهەڵبژاردنی شێواز
Choose Ranked to find an online opponent near your rating, Friendly to invite a friend, or vs Bot to practise offline against one of three difficulty levels.
پلەبەندی هەڵبژێرە بۆ دۆزینەوەی یاریزانێکی ئۆنلاین لە نزیک ڕەیتینگەکەت، دۆستانە بۆ بانگهێشتی هاوڕێیەک، یان دژی بۆت بۆ ڕاهێنانی ئۆفلاین دژی یەکێک لە سێ ئاستی قورسی.
Play the Matchیاریکردن
Drag a piece to a legal square. Your clock runs while it's your turn. Chat and emoji reactions sit next to the player cards. You can offer a draw or resign from the header.
پارچەیەک ڕابکێشە بۆ خانەیەکی ڕێگەپێدراو. کاتژمێرەکەت کاردەکات لە کاتی نۆرەتدا. چات و کاردانەوەی ئیمۆجی لەتەنیشت کارتی یاریزانەکانن. دەتوانیت پێشنیاری یەکسانی بکەیت یان واز بهێنیت لە سەرپەڕەکەوە.
Win, Rank Up & Unlockبردنەوە، بەرزبوونەوە و کردنەوە
Win games to raise your rating for that time control. Higher tiers unlock new boards and piece sets (six of each), and you can earn 25 achievements as you play. Check the per-mode leaderboards to see where you stand.
یاری ببەرەوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕەیتینگەکەت بۆ ئەو جۆرە کاتە. ئاستە بەرزەکان تەختە و کۆمەڵە پارچەی نوێ دەکەنەوە (شەش لە هەریەکیان)، و دەتوانیت 25 دەستکەوت بەدەستبهێنیت. سەیری ڕیزبەندیی هەر شێوازێک بکە بۆ زانینی پلەکەت.
Puzzleیاری تاکەکەسی
Sudokuسودۆکۆ
The classic number-placement puzzle. Fill the 9×9 grid so every row, every column, and every 3×3 box contains the digits 1 to 9 exactly once. Four difficulties and one-tap resume.
مەتەڵی کلاسیکی دانانی ژمارە. تۆڕی 9×9 پڕبکەرەوە بەجۆرێک هەر ڕیزێک، هەر ستوونێک، و هەر سندوقێکی 3×3 ژمارەکانی 1 بۆ 9 تەنها جارێک تێدابێت. چوار ئاستی قورسی و دەستپێکردنەوە بە یەک پەنجە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Choose a Difficultyهەڵبژاردنی ئاست
From the main menu, tap the Sudoku card and pick a level — Easy, Medium, Hard or Expert. If you have a puzzle in progress, tap Continue to jump back in.
لە شاشەی سەرەکی، کارتی سودۆکۆ دابگرە و ئاستێک هەڵبژێرە — ئاسان، ناوەند، قورس یان پسپۆڕ. ئەگەر مەتەڵێکی ناتەواوت هەیە، بەردەوامبوون دابگرە بۆ گەڕانەوە بۆی.
Fill the Gridپڕکردنەوەی تۆڕەکە
Tap an empty cell, then tap a number on the pad to place it. Each row, column, and 3×3 box must hold every digit from 1 to 9 with no repeats.
خانەیەکی بەتاڵ دابگرە، پاشان ژمارەیەک لەسەر پەڕەکە دابگرە بۆ دانانی. هەر ڕیز، ستوون، و سندوقێکی 3×3 دەبێت هەموو ژمارەکانی 1 بۆ 9 تێدابێت بەبێ دووبارەبوونەوە.
Use Notesبەکارهێنانی تێبینی
Stuck on a cell? Turn on notes to pencil in the candidate numbers for a square, then narrow them down as you solve the rest of the board.
لە خانەیەک گیرت خوارد؟ تێبینییەکان بکەرەوە بۆ نووسینی ژمارە گونجاوەکان بۆ خانەیەک، پاشان کەمیان بکەرەوە کاتێک پارچەی ماوەی تۆڕەکە چارەسەر دەکەیت.
Complete the Puzzleتەواوکردنی مەتەڵەکە
Solve the whole grid correctly to finish. Your progress is saved automatically, so you can always pick up exactly where you left off.
هەموو تۆڕەکە بە دروستی چارەسەر بکە بۆ تەواوکردن. پێشکەوتنەکەت بەشێوەی خۆکار پاشەکەوت دەکرێت، بۆیە هەمیشە دەتوانیت لەو شوێنە دەستپێبکەیتەوە کە وەستابوویت.
Board Gameیاری سەر مێز
Damaدامە
Dama is the Kurdish and Turkish form of draughts, and it plays nothing like international checkers. Pieces move and capture straight — never diagonally — capturing is compulsory, and you must always take the longest chain available. Online ranked play, an offline bot at three levels, and pass-and-play on one phone.
دامە شێوازی کوردی و تورکی یاری داماکەیە، و بە هیچ شێوەیەک وەک چێکەرزی نێودەوڵەتی نییە. پارچەکان ڕاست دەجوڵێن و دەیانخۆن — هەرگیز بە لار نا — خواردن ئەرکە، و هەمیشە دەبێت درێژترین زنجیرەی بەردەست بخۆیت. یاری ئۆنلاینی پلەبەندیکراو، بۆتی ئۆفلاین بە سێ ئاست، و یاری لەسەر یەک مۆبایل.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Open Damaکردنەوەی دامە
Tap the Dama card on the main menu. You can play Online against a ranked opponent, vs Bot at easy, medium or hard, or Two Players on one phone.
کارتی دامە لە شاشەی سەرەکی دابگرە. دەتوانیت ئۆنلاین دژی بەرامبەرێکی پلەبەندیکراو یاری بکەیت، دژی بۆت بە ئاسان، ناوەند یان قورس، یان دوو یاریزان لەسەر یەک مۆبایل.
Move Straight, Never Diagonallyڕاست بجوڵێ، نەک بە لار
This is the rule that surprises most newcomers. A man moves one square forward, left or right — never diagonally. That single difference changes every tactic you know from ordinary checkers.
ئەمە ئەو یاسایەیە کە زۆربەی نوێهاتووان سەرسام دەکات. پارچەیەک یەک خانە بەرەو پێش، چەپ یان ڕاست دەجوڵێت — هەرگیز بە لار نا. تەنها ئەم جیاوازییە هەموو ئەو پلانانە دەگۆڕێت کە لە داماکەی ئاسایی دەتانزانی.
Capturing Is Compulsoryخواردن ئەرکە
If a capture is available you must take it, and if several are available you must take the one that captures the most pieces. Captured pieces are removed as you go, and a single move can chain through many of them.
ئەگەر خواردنێک بەردەست بێت دەبێت بیخۆیت، و ئەگەر چەند خواردنێک هەبێت دەبێت ئەوە هەڵبژێریت کە زۆرترین پارچە دەخوات. پارچە خراوەکان یەکسەر لادەبرێن، و یەک جوڵە دەتوانێت بە زۆرێکیاندا زنجیرە ببەستێت.
Promote to a Damaبوون بە دامە
Reach the far row and your piece is crowned a dama. A dama slides any number of empty squares in a straight line and captures from a distance, which makes it far stronger than a king in ordinary checkers.
بگە بە ڕیزی دوورەوە و پارچەکەت دەبێتە دامە. دامەیەک چەند خانەیەکی بەتاڵ لە هێڵێکی ڕاستدا دەخلیسکێت و لە دوورەوە دەخوات، کە ئەمە زۆر بەهێزتری دەکات لە شای داماکەی ئاسایی.
The Dama’s Limitسنووری دامە
In a chain capture a dama can turn to the side, but it can never turn back down the line it just came along to take another piece.
لە گرتنی زنجیرەییدا دامە دەتوانێت بۆ لایەکان ڕوو وەربگێڕێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بە هەمان هێڵدا بگەڕێتەوە دواوە بۆ گرتنی بەردێکی تر.
Win the Gameبردنەوەی یارییەکە
You win by capturing every enemy piece, or by leaving your opponent with no legal move. Online games are rated, so a win raises your rating and climbs the Dama leaderboard.
دەبەیتەوە بە خواردنی هەموو پارچەکانی بەرامبەر، یان بەوەی هیچ جوڵەیەکی یاسایی بۆ نەمێنێتەوە. یارییە ئۆنلاینەکان پلەبەندی هەیە، بۆیە بردنەوە پلەکەت بەرز دەکاتەوە و لە ڕیزبەندیی دامەدا سەردەکەویت.
Board Gameیاری سەر مێز
Barricadeبەربەست
A race and a blockade at the same time. Get your pawn to the far side of the board before your opponent gets theirs — and spend a limited supply of walls to make their journey longer. Ranked 1v1 and 2v2 online, private rooms with a code, and offline play against a bot.
هاوکات پێشبڕکێ و ڕێگربەندە. پیادەکەت پێش بەرامبەرەکەت بگەیەنە بەری دوورەوەی تەختەکە — و ژمارەیەکی سنووردار دیوار بەکاربهێنە بۆ درێژکردنەوەی ڕێگاکەی. یاری ئۆنلاینی پلەبەندیکراوی یەک دژ بە یەک و دوو دژ بە دوو، ژووری تایبەت بە کۆد، و یاری ئۆفلاین دژی بۆت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Choose Your Modeهەڵبژاردنی شێواز
Tap the Barricade card, then pick 1v1 or 2v2 ranked, a Private Room you join with a 5-character code, or an offline game against the bot.
کارتی بەربەست دابگرە، پاشان یەک دژ بە یەک یان دوو دژ بە دووی پلەبەندیکراو هەڵبژێرە، ژووری تایبەت کە بە کۆدێکی 5 پیتی دەچیتە ناوی، یان یارییەکی ئۆفلاین دژی بۆت.
Move or Place a Wallبجوڵێ یان دیوارێک دابنێ
On your turn you do exactly one of two things: move your pawn one square, or place one wall. You start with a fixed number of walls and once they are gone, all you can do is move.
لە نۆرەی خۆتدا تەنها یەکێک لە دوو کار دەکەیت: پیادەکەت یەک خانە بجوڵێنە، یان یەک دیوار دابنێ. بە ژمارەیەکی دیاریکراو دیوار دەست پێدەکەیت و کاتێک تەواو بوون، تەنها دەتوانیت بجوڵێیت.
You Can Never Seal Someone Inهەرگیز ناتوانیت کەسێک بەتەواوی ببەستیت
This is the rule that makes the game fair. A wall is illegal if it would leave any player with no route at all to their goal. You can make someone go the long way round; you can never trap them.
ئەمە ئەو یاسایەیە کە یارییەکە دادپەروەرانە دەکات. دیوارێک نایاسایییە ئەگەر وابکات هیچ ڕێگایەک بۆ هیچ یاریزانێک نەمێنێتەوە بۆ ئامانجەکەی. دەتوانیت وا بکەیت بە ڕێگای درێژدا بڕوات؛ بەڵام هەرگیز ناتوانیت بیخەیتە تەڵەوە.
Jumpingبازدان
If the two pawns end up face to face, you jump straight over your opponent. If a wall sits directly behind them, you go around them diagonally instead.
ئەگەر دوو پیادەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، ڕاست بەسەر بەرامبەرەکەتدا باز دەدەیت. ئەگەر دیوارێک ڕاستەوخۆ لە پشتیانەوە بێت، لەبری ئەوە بە لار بەدەوریاندا دەڕۆیت.
Reach the Other Sideبگە بەوبەری تر
The first player to reach any square on the opposite side wins. In 2v2 you and your partner share the goal, and a seat left empty by a player who quits is taken over by a bot so the game never dies.
یەکەم یاریزان کە بگاتە هەر خانەیەکی لای بەرامبەر دەباتەوە. لە دوو دژ بە دوودا تۆ و هاوبەشەکەت هەمان ئامانجتان هەیە، و ئەو کورسییەی یاریزانێک بەجێی دەهێڵێت بۆتێک جێی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی یارییەکە نەمرێت.
Board Gameیاری سەر مێز
Snake & Ladderمار و پەیژە
The race everyone grew up with, played by the rules Kurdish families actually use: you must roll to get on the board, a six earns another roll, you need an exact roll to finish, and landing on someone sends them home. Two to four players, online or passing one phone around.
ئەو پێشبڕکێیەی هەموومان پێی گەورە بووین، بەو یاسایانەی خێزانە کوردییەکان بەکاریان دەهێنن: دەبێت تاسە بگێڕیت بۆ چوونە ناو تەختەکە، شەش تاسێکی تر پێدەبەخشێت، بۆ تەواوکردن پێویستت بە ژمارەیەکی وردە، و دانیشتن لەسەر یەکێک دەیگەڕێنێتەوە ماڵەوە. دوو بۆ چوار یاریزان، ئۆنلاین یان بە گێڕانەوەی یەک مۆبایل.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Set Up the Gameڕێکخستنی یارییەکە
Tap the Snake & Ladder card and choose Online, vs Bots, or Pass the Phone. Pick how many players (2 to 4) and whether the kick rule is on.
کارتی مار و پەیژە دابگرە و ئۆنلاین، دژی بۆت، یان گێڕانەوەی مۆبایل هەڵبژێرە. دیاری بکە چەند یاریزان (2 بۆ 4) و ئایا یاسای لێدان کارا بێت.
Roll to Get Startedتاس بگێڕە بۆ دەستپێکردن
Everyone starts off the board. Tap the die on your turn — you enter the board with your first roll and move forward from there.
هەموو کەس لە دەرەوەی تەختەکە دەست پێدەکات. لە نۆرەی خۆتدا تاسەکە دابگرە — بە یەکەم گێڕانەوە دەچیتە ناو تەختەکە و لەوێوە بەرەو پێش دەڕۆیت.
Ladders Up, Snakes Downپەیژە بەرەو سەرەوە، مار بەرەو خوارەوە
Land on the foot of a ladder and you climb it. Land on a snake's head and you slide all the way down. It is resolved once, at the square you actually finish on.
دابنیشە لەسەر بنی پەیژەیەک و سەردەکەویت. دابنیشە لەسەر سەری مارێک و تا خوارەوە دەخلیسکێیت. تەنها جارێک جێبەجێ دەکرێت، لەو خانەیەی کە بەڕاستی لەسەری دەوەستیت.
Sixes and the Kick Ruleشەش و یاسای لێدان
Roll a six and you go again. If the kick rule is on, finishing your move on a square holding other players sends every one of them back to the start.
شەشێک بگێڕە و جارێکی تر دەگێڕیتەوە. ئەگەر یاسای لێدان کارا بێت، کۆتاییهێنانی جوڵەکەت لەسەر خانەیەک کە یاریزانی تری لەسەرە هەموویان دەگەڕێنێتەوە سەرەتا.
Finish on an Exact Rollبە ژمارەیەکی ورد تەواو بکە
To win you must land on the final square exactly. Roll higher than you need and your piece bounces back off the end, so the last few squares are their own little puzzle.
بۆ بردنەوە دەبێت بە تەواوی لەسەر خانەی کۆتایی دابنیشیت. ژمارەیەکی گەورەتر لە پێویست بگێڕە و پارچەکەت لە کۆتاییەوە دەگەڕێتەوە، بۆیە چەند خانەی کۆتایی مەتەڵێکی بچووکی خۆیانن.
Tile Gameیاری پوول
Aznifئەزنیف
A four-seat partnership domino game played across Kurdistan. You and the player opposite are a team, and you score as you play — every time the open ends add up to a multiple of five. Online 2v2 or 1v1, with a friend as your teammate, or offline against bots.
یاریی دۆمینەی هاوبەشیی چوار کەسی کە لە سەرانسەری کوردستان یاری دەکرێت. تۆ و یاریزانی بەرامبەرت یەک تیمن و لە کاتی یاریدا خاڵ کۆدەکەنەوە — هەر جارێک کۆی سەرە کراوەکان بەسەر 5دا دابەش ببێت. ئۆنلاین دوو بە دوو یان یەک بە یەک، لەگەڵ هاوڕێیەک وەک هاوتیم، یان ئۆفلاین دژی بۆت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Find a Tableدۆزینەوەی مێزێک
Tap the Aznif card and choose to play 2v2 with a random partner, invite a friend to be your teammate, or play 1v1. You can also practise offline against bots.
کارتی ئەزنیف دابگرە و هەڵبژێرە دوو دژ بە دوو لەگەڵ هاوبەشێکی هەڕەمەکی یاری بکەیت، هاوڕێیەک بانگهێشت بکەیت ببێتە هاوتیمت، یان یەک دژ بە یەک یاری بکەیت. هەروەها دەتوانیت ئۆفلاین دژی بۆت ڕاهێنان بکەیت.
Know Your Partnerهاوبەشەکەت بناسە
The player sitting opposite you is your teammate and your scores are shared. The two players either side of you are the opposition, and play moves around the table one seat at a time.
ئەو یاریزانەی بەرامبەرت دانیشتووە هاوتیمتە و خاڵەکانتان هاوبەشە. ئەو دوو یاریزانەی هەردوولاتن بەرامبەرن، و یاری بە دەوری مێزەکەدا یەک کورسی لە دوای یەک دەجوڵێت.
The First Handیەکەم دەست
In the first round, whoever holds 6-6 starts and must play it. In later rounds, whoever played the last tile starts, with any tile they like.
لە یەکەم دەستدا، ئەوەی 6-6ی پێیە دەست پێدەکات و دەبێت 6-6 دابنێت. لە دەستەکانی دواتردا، ئەوەی دوایین پوولی داناوە دەست پێدەکات و دەتوانێت بە هەر پوولێک دەست پێبکات.
Score as You Playخاڵی زیندوو
Whenever the open ends add up to a multiple of five — 5, 10, 15, 20 — your team scores that total on the spot. A double counts both halves (5-5 is 10), and the first double becomes the spinner, opening play in four directions.
هەر کاتێک کۆی سەرە کراوەکان بووە 5، 10، 15، 20 یان هەر ژمارەیەکی تر کە بەسەر 5دا دابەش ببێت، تیمەکەت ڕاستەوخۆ ئەو خاڵانە وەردەگرێت. پوولی دووانی هەردوو لای دەژمێردرێت (5-5 دەکاتە 10)، و یەکەم دووانی دەبێتە سپینەر و یاری لە 4 ئاراستەوە دەکاتەوە.
When You Cannot Playکاتێک ناتوانیت دابنێیت
In 2v2 each player has seven tiles and there is no boneyard: if nothing matches, your turn passes. In 1v1 you each get nine tiles and draw from a ten-tile boneyard until you can play.
لە دوو بە دوودا هەر یاریزانێک 7 پوولی هەیە و کۆگا نییە: ئەگەر هیچ پوولێکت نەگونجا، نۆرەکەت تێدەپەڕێت. لە یەک بە یەکدا هەریەکەتان 9 پوولتان هەیە و لە کۆگایەکی 10 پوولیدا ڕادەکێشن تا بتوانن دابنێن.
End of the Roundکۆتایی دەست
A round ends when someone plays their last tile — their team scores the other side’s remaining pips, rounded to fives — or when the game blocks, and whoever holds the fewest pips wins it for their team. Play to 350 or 450; the match only ends when a round truly ends.
دەستێک کۆتایی دێت کاتێک یەکێک دوایین پوولی دادەنێت — تیمەکەی خاڵی پوولە ماوەکانی لایەنی بەرانبەر وەردەگرێت، بە نزیکترین 5 — یان کاتێک یارییەکە دادەخرێت و ئەو یاریزانەی کەمترین خاڵی پێیە دەست بۆ تیمەکەی دەباتەوە. یاری تا 350 یان 450 خاڵ دەکرێت؛ یارییەکە تەنیا کاتێک تەواو دەبێت کە دەستەکە بەڕاستی کۆتایی بێت.
Card Gameیاری کارت
Solitaireسۆلیتێر
Klondike solitaire with Vegas scoring. You are effectively buying the deck at the start of each deal and earning it back card by card, so your bankroll carries across games and can go either way. One player, no internet needed.
سۆلیتێری کلۆندایک بە خاڵدانانی ڤێگاس. لە سەرەتای هەر دابەشکردنێکدا وەک ئەوە وایە دەستەکە بکڕیت و کارت بە کارت بەدەستی بهێنیتەوە، بۆیە باڵانسەکەت لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی تر دەڕوات و دەتوانێت بەرەو هەر دوولا بڕوات.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Deal and Lookدابەشکردن و سەیرکردن
Tap the Solitaire card to deal. You get seven columns, the last card of each turned face up, and a stock pile in the corner to draw from.
کارتی سۆلیتێر دابگرە بۆ دابەشکردن. حەوت ستوونت دەبێت، کۆتا کارتی هەر یەکێکیان ڕوو بەسەرەوەیە، و کۆگایەک لە گۆشەکەدا بۆ ڕاکێشان.
Build Down in Alternating Coloursبەرەو خوارەوە بە ڕەنگی جیاواز ڕیز بکە
Move cards onto one another in descending order with alternating colours — a red six goes on a black seven. Move a whole run at once by dragging its top card.
کارتەکان بخە سەر یەکتری بە ڕیزبەندی داوەشێنەرەوە و بە ڕەنگی جیاواز — شەشێکی سوور دەچێتە سەر حەوتێکی ڕەش. زنجیرەیەکی تەواو بە یەکجار بجوڵێنە بە ڕاکێشانی کارتی سەرەوەی.
Free Your Face-Down Cardsکارتە ڕووخواروەکانت ئازاد بکە
Every face-down card you turn over is a new option. An empty column is the most valuable space on the board, because only a King can move into it.
هەر کارتێکی ڕووخوار کە هەڵیدەگێڕیتەوە بژاردەیەکی نوێیە. ستوونێکی بەتاڵ بەنرخترین شوێنە لەسەر تەختەکە، چونکە تەنها شا دەتوانێت بچێتە ناوی.
Build the Foundationsبناغەکان دروست بکە
Send Aces to the foundation piles at the top and build each suit upward from Ace to King. Getting all four suits home finishes the deal.
ئاسەکان بنێرە بۆ کۆمەڵە بناغەکانی سەرەوە و هەر جۆرێک لە ئاسەوە بۆ شا بەرەو سەرەوە ڕیز بکە. گەیاندنی هەر چوار جۆرەکە یارییەکە تەواو دەکات.
Watch Your Bankrollچاودێری باڵانسەکەت بکە
Each deal costs you from your running bankroll and every card you send to a foundation pays back. Your total carries forward, and unlike a score it can go negative.
هەر دابەشکردنێک لە باڵانسە بەردەوامەکەت کەم دەکاتەوە و هەر کارتێک بنێریت بۆ بناغە دەیگەڕێنێتەوە. کۆی گشتیت بەردەوام دەبێت، و بەپێچەوانەی خاڵەوە دەتوانێت ببێتە ژمارەیەکی نەرێنی.
Puzzleیاری تاکەکەسی
Fruit Mergeمیوەکان
Drop fruit into a box and watch them roll, settle and stack. Two of the same fruit touching become one bigger fruit, and the chain runs all the way up to the watermelon. Simple to start, and it gets tense fast as the box fills.
میوە بەرەو ناو سندوقێک بەربدە و تەماشایان بکە کە دەگەڕێن، دەنیشنەوە و کەڵەکە دەبن. دوو میوەی هاوشێوە کە بەریەک بکەون دەبنە یەک میوەی گەورەتر، و زنجیرەکە تا شووتی درێژ دەبێتەوە. دەستپێکردنی ئاسانە، و بەخێرایی توند دەبێت کاتێک سندوقەکە پڕ دەبێت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Drop Your Fruitمیوەکەت بەربدە
Slide your finger across the top of the box to aim, then let go to drop. You can always see which fruit is coming next, so you can plan a landing spot in advance.
پەنجەت بەسەر سەرەوەی سندوقەکەدا بخلیسکێنە بۆ ئاراستەکردن، پاشان بەری بدە. هەمیشە دەبینیت کام میوە دواتر دێت، بۆیە دەتوانیت پێشوەخت شوێنی دانیشتن دیاری بکەیت.
Merge Matching Pairsجووتە هاوتاکان تێکەڵ بکە
When two identical fruit touch they merge into the next fruit up the chain. A single well-placed drop can set off a cascade of merges all the way down the pile.
کاتێک دوو میوەی وەک یەک بەریەک دەکەون تێکەڵ دەبن بۆ میوەی دواتری زنجیرەکە. یەک بەردانی باش دەتوانێت زنجیرەیەک تێکەڵبوون لە هەموو کەڵەکەکەدا دەست پێبکات.
Keep the Big Ones Lowگەورەکان لە خوارەوە ڕابگرە
Space is the whole game. Try to keep your largest fruit resting at the bottom and drop small ones near their own kind, so the top of the box stays clear.
شوێن هەموو یارییەکەیە. هەوڵ بدە گەورەترین میوەکانت لە بنەوە بمێننەوە و بچووکەکان لەنزیک هاوشێوەکانیانەوە بەربدە، بۆ ئەوەی سەرەوەی سندوقەکە کراوە بمێنێتەوە.
Use Your Power-Upsبەکارهێنانی هێزەکانت
You have a small set of power-ups for when the box gets crowded — swap the fruit you are holding, blow one up, upgrade it, or shake the whole box to resettle everything.
کۆمەڵێک هێزی بچووکت هەیە بۆ کاتێک سندوقەکە قەرەباڵغ دەبێت — ئەو میوەیەی پێتە بگۆڕە، یەکێکیان بتەقێنە، بەرزی بکەرەوە، یان هەموو سندوقەکە بلەرزێنە بۆ نیشتنەوەی هەموو شتێک.
Do Not Overflowمەهێڵە سەرڕێژ بێت
The game ends if the fruit stack over the top line. Your best score is saved and sent to the global leaderboard, so every run is a chance to climb.
یارییەکە کۆتایی دێت ئەگەر میوەکان لە هێڵی سەرەوە تێپەڕن. باشترین ئەنجامت پاشەکەوت دەکرێت و بۆ ڕیزبەندیی جیهانی دەنێردرێت، بۆیە هەر گەڕێک دەرفەتێکە بۆ سەرکەوتن.
Party Gameیاری کۆمەڵ
Karti Pêkenînکارتی پێکەنین
A family-friendly party card game for three to eight people on one phone. A rotating judge reads out a prompt with a blank in it, everyone secretly plays the funniest answer they can, and the judge crowns a winner without knowing who played what.
یارییەکی کارتی کۆمەڵایەتیی گونجاو بۆ خێزان، بۆ سێ بۆ هەشت کەس لەسەر یەک مۆبایل. دادوەرێکی ئاڵوگۆڕکراو پرسیارێک دەخوێنێتەوە کە بۆشاییەکی تێدایە، هەموو کەس بەنهێنی خۆشترین وەڵام دادەنێت، و دادوەرەکە براوە هەڵدەبژێرێت بەبێ ئەوەی بزانێت کێ چی داناوە.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Gather Everyoneهەموو کەس کۆبکەرەوە
Tap the Karti Pêkenîn card, set how many are playing (3 to 8) and how many points win the game. You only need the one phone, passed around the group.
کارتی کارتی پێکەنین دابگرە، دیاری بکە چەند کەس یاری دەکەن (3 بۆ 8) و چەند خاڵ یارییەکە دەباتەوە. تەنها یەک مۆبایلت پێویستە، کە بەناو کۆمەڵەکەدا بگێڕدرێتەوە.
Read the Promptپرسیارەکە بخوێنەوە
One player is the judge for the round. A prompt card appears with a blank in it, and everyone else is trying to fill that blank in the funniest way.
یەک یاریزان دادوەری ئەم گەڕەیە. کارتێکی پرسیار دەردەکەوێت کە بۆشاییەکی تێدایە، و هەموو کەسی تر هەوڵ دەدات بەخۆشترین شێوە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە.
Play Your Answer in Secretوەڵامەکەت بەنهێنی دابنێ
Pass the phone around. Each player picks an answer from their hand, or writes their own, and hands the phone on without showing anyone.
مۆبایلەکە بگێڕەوە. هەر یاریزانێک وەڵامێک لە دەستی خۆیدا هەڵدەبژێرێت، یان خۆی یەکێک دەنووسێت، و مۆبایلەکە دەداتە کەسی دواتر بەبێ پیشاندانی بە کەس.
The Judge Decidesدادوەر بڕیار دەدات
The judge flips the answers one by one, each shown as a completed sentence, and picks a favourite. Nobody knows whose answer is whose until the winner is crowned.
دادوەرەکە وەڵامەکان یەک بە یەک هەڵدەگێڕێتەوە، هەر یەکێکیان وەک ڕستەیەکی تەواو، و دڵخوازێک هەڵدەبژێرێت. هیچ کەس نازانێت وەڵامەکە هی کێیە هەتا براوەکە دیاری دەکرێت.
Play to the Targetیاری بکە بۆ ئامانج
The winner takes a point and the judge role moves on. Watch for a reverse round, where the worst answer wins instead — first to the target score takes the game.
براوەکە خاڵێک وەردەگرێت و ڕۆڵی دادوەری دەگوازرێتەوە. ئاگاداری گەڕی هەڵگەڕاوە بە، کە خراپترین وەڵام دەباتەوە — یەکەم کەس بگاتە خاڵی ئامانج یارییەکە دەباتەوە.
Puzzleیاری تاکەکەسی
20482048
Swipe to slide every tile on a four-by-four grid. Two tiles with the same number merge into their double, and the goal is to build a 2048 tile — though the real game is seeing how far past it you can get before the board fills up.
بخلیسکێنە بۆ جوڵاندنی هەموو خشتەکانی تۆڕێکی چوار لە چوار. دوو خشتەی هاوژمارە تێکەڵ دەبن بۆ دووقاتیان، و ئامانج دروستکردنی خشتەی 2048ە — هەرچەندە یارییە ڕاستەقینەکە ئەوەیە ببینیت چەند دەتوانیت لەوە تێپەڕیت پێش ئەوەی تۆڕەکە پڕ بێت.
📖 How to Playچۆن یاری بکەم؟
Swipe to Moveبخلیسکێنە بۆ جوڵان
Swipe up, down, left or right. Every tile on the board slides as far as it can in that direction at once — there is no moving a single tile on its own.
بەرەو سەرەوە، خوارەوە، چەپ یان ڕاست بخلیسکێنە. هەموو خشتەیەکی سەر تۆڕەکە بە یەکجار بەو ئاراستەیەدا تا دەتوانێت دەخلیسکێت — ناتوانیت تەنها یەک خشتە بجوڵێنیت.
Merge Equal Tilesخشتە یەکسانەکان تێکەڵ بکە
Two tiles showing the same number merge into one tile of double the value when they collide. Each tile can only merge once per swipe.
دوو خشتەی هاوژمارە کاتێک بەریەک دەکەون دەبنە یەک خشتەی دووقات. هەر خشتەیەک تەنها جارێک لە هەر خلیسکاندنێکدا تێکەڵ دەبێت.
Keep Your Biggest Tile in a Cornerگەورەترین خشتەت لە گۆشەیەکدا ڕابگرە
Pick one corner and keep your highest tile there. Build a descending row alongside it and avoid the swipe that would pull it out of position.
گۆشەیەک هەڵبژێرە و بەرزترین خشتەت لەوێ ڕابگرە. ڕیزێکی داوەشێنەرەوە لەتەنیشتی دروست بکە و خۆت لەو خلیسکاندنە بپارێزە کە لە شوێنی خۆی دەریدەهێنێت.
Watch the Board Fillتەماشای پڕبوونی تۆڕەکە بکە
A new tile appears after every move. The game ends when the grid is full and no two neighbouring tiles can merge, so keeping empty squares is as important as merging.
دوای هەر جوڵەیەک خشتەیەکی نوێ دەردەکەوێت. یارییەکە کۆتایی دێت کاتێک تۆڕەکە پڕە و هیچ دوو خشتەی دراوسێ ناتوانن تێکەڵ ببن، بۆیە هێشتنەوەی خانەی بەتاڵ هێندەی تێکەڵکردن گرنگە.
Beat Your Bestباشترینەکەت بشکێنە
Your highest score is saved and pushed to the global leaderboard. Reaching 2048 is the classic goal, but the board does not stop there.
بەرزترین ئەنجامت پاشەکەوت دەکرێت و بۆ ڕیزبەندیی جیهانی دەنێردرێت. گەیشتن بە 2048 ئامانجی کلاسیکییە، بەڵام تۆڕەکە لەوێ ناوەستێت.